News

ئوردن بڕی نەوتی ھاوردەكراو لە عێراق ئاشكرا دەكات

حكوومەتی ئوردن رایدەگەینێت، بڕی نەوتی ھاوردەكراو  لە عێراقەوە بۆ وڵاتەكەیان گەیشتووەتە 545 ھەزار بەرمیل نەوت.

وەزارەتی وزەی ئوردن بڵاویكردووەتەوە، كە بڕی نەوتی ھاوردەكراو لە عێراقەوە گەیشتووەتە 545 ھەزار بەرمیل، بەجۆرێك كۆی ئەو بڕەی كە لە كۆتاییەكانی مانگی ئاب تاوەكو تشرینی دووەم گەیشتووەتە 74.1 ھەزار تۆن نەوت، كە لە پاڵاوگەی بێجی عێراقەوە گواستراوەتەوە ئوردن بە تێكڕای 10 ھەزار بەرمیلی رۆژانە.

وەزارەتەكە ئاماژەی بەوەشداوە، سەرەڕای ناجێگیری دۆخی عێراق، بەڵام تا ئێستاش پرۆسەی ھەناردەی نەوت لە عێراقەوە بۆ ئوردن بەردەوامە.

سەرەتای مانگی ئەیلوولی ئەمساڵ وەزارەتی وزەی ئوردن، لەگەڵ لایەنی عێراقی لە رێگەی یاداشتنامەیەكی لێكتێگەیشتنەوە رێككەوتن لەسەر پرۆسەی گواستنەوەی نەوتی عێراق بۆ ئەو ئوردن، بەگوێرەی ئەو بەرنامەیەی كە ھەردوولا لەسەری رێككەوتوون.

Source
source

Connecting Businesses

Related Articles

Back to top button
error: Content is protected !!
Close