NewsSeminars and Events

سیمیناری داهاتووی بزنس و بازرگانی له کوردستان و جیهاندا

بۆ یه‌که‌مجار له کوردستان سیمیناری “داهاتووی بزنس و بازرگانی له کوردستان و جیهاندا” له لایه‌ن به‌ڕێز دانا ابراهیم نجم الدین ئه‌ندامی “فیده‌راسیۆنی جیهانی داهاتووتوێژی”  لە 2019/04/18 له شاری سلێمانی و له 2019/05/01 له شاری هه‌ولێر بە ئامادەبوونی بەشێک لە ئەندامانی ژووری بازرگانی و زیاتر له 100 خاوەن کۆمپانیا و بزنسی کوردستان به‌ڕێوه‌چوو

ئه‌م سیمیناره‌ به‌م زووانه له شاری دهۆک بو خاوه‌ن بزنس و کومپانیاکانی پارێزگای دهۆک و شاری زاخۆ به‌ڕێوه‌ده‌چێت

سه‌ردێڕی بابه‌ته‌کانی ئه‌م سیمیناره بریتیه لە

٭شه‌ش قۆناغی ته‌کنۆلۆژی که ده‌بێت هه‌موو بزنسمانێک ئاگاداری بێت

٭ چۆن داهاتی بزنسەکەمان ۱۰ ئەوەندە زیاد بکەین؟
٭ چۆن بزنسەکەمان وەک نۆکیا شکست نەهێنێت؟
٭ بیرکردنەوەی پێشەنگ لەبەرامبەر بیرکردنەوەی ڕاستەهێڵ
٭ چۆن تەکنۆلۆژی شێوازی بزنس کردن دەگۆڕێت؟
٭ لیستی ئەو بزنسانەی لە پێنج ساڵی داهاتوو لەناو دەچن و شکست دەهێنن… ئایا بزنسەکەت لەم لیستەدایە؟
٭ چەند بیرۆکەی نوێ بۆ دامەزراندنی بزنسی بەسوود لە کوردستان و عێراق بە سەرمایەیێکی زۆر کەم.
٭ و چەند بابەتی زیاتر سەبارەت بە داهاتووی مرۆڤ و ژیان

تکایه بۆ به‌شداربوون له‌م سیمیناره‌، ئه‌م فۆڕمه‌ی خواره‌وه‌ پڕبکه‌نه‌وه‌ تاوه‌کوو ناوت وه‌ک به‌شداربووی ئه‌م سیمیناره تۆمار بکرێت

فۆڕمی به‌شداری کردن له سیمیناری "گه‌شه‌پێدانی بازرگانی له کوردستان"

Connecting Businesses

Related Articles

Back to top button
error: Content is protected !!
Close